شارپرێس:
شارپرێس ده‌سته‌ى ژینگه‌ى هه‌رێم ده‌هێنێته‌سه‌ر خه‌ت له‌به‌رامبه‌ر تێكه‌ڵكردنى ماده كیمیاییه‌كان به‌سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌سه‌یرانگاكان له‌لایه‌ن گه‌شتیارانى عه‌ره‌به‌وه، وته‌بێژى ده‌سته‌كه‌ش ده‌ڵێت:"به‌دواداچون ده‌ستپێده‌كه‌ین‌و سه‌رپێچیكارانیش ڕوبه‌ڕوى یاسا ده‌كه‌ینه‌وه".
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیه‌كى كه تێیدا دوو گه‌شتیارى عه‌ره‌ب به‌ئه‌نقه‌ست ژماره‌یه‌كى زۆر ماده‌ى پاكه‌ره‌وه (زاهیى) ده‌كه‌نه یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌یه‌كێك له‌سه‌یرانگاكانى هه‌رێم، شارپرێس به‌دواداچونى بۆ ئه‌و پرسه كرد‌و ده‌سته‌ى ژینگه‌ى هه‌رێمى هێنایه‌سه‌ر خه‌ت‌و وته‌بێژى ده‌سته‌كه‌ش ده‌ڵێت:به‌دواداچون ده‌كه‌ین‌و ئیجرائاتى پێویستیش بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین‌و سه‌رپێچیكاران ڕوبه‌ڕوى یاسا ده‌كه‌ینه‌وه".
عه‌بدولڕه‌زاق خه‌یلانى وته‌بێژى ده‌سته‌ى ژینگه‌ى هه‌رێم له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "داوامكردوه له‌ڕێگه‌ى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزاره‌وه نوسراوێك بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى به‌دواداچونه‌وه ئه‌و كۆمپانیا بدۆزرێته‌وه‌و ئیجرائاتى پێویستى له‌گه‌ڵ بكرێت".
ده‌شڵێت:"ئه‌وه‌ى ڕویداوه دژى سروشت‌و ژینگه‌و سه‌رچاوه‌كانى ئاوه به‌تێكه‌ڵكردنى ماده كیمیاییه‌كان به‌ئه‌نقه‌ست، بۆیه ئێمه به‌دواداچونى جدى ده‌كه‌ین‌و سه‌رپێچیكاران ڕوبه‌ڕوى ئیجرائاتى یاسایی ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌وه‌شى وت:"به‌گوێره‌ى ئه‌و گرته‌یه‌ى كه‌ئێمه بینیمان پێده‌چێت هاوینه‌هه‌وارى بێخاڵ بێت له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، ته‌نانه‌ت هه‌ر سه‌یرانگه‌یه‌كى دیكه‌ش بێت ئێمه به‌دواداچونى جدى بۆ ده‌كه‌ین‌و ڕێگه به‌وكاره نه‌شیاوه ناده‌ین".
ش.هـ