لەسەر پرسى ئاو عێراق لەگەڵ تورکیاو ئێران نەگەیشتووەتە رێککەوتن

عیراق

29/09/2021‌ 806 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حکومەتى عێراق لەسەر پرسى بەردانەوەى ئاو لە هەردوو وڵاتى دراوسێی تورکیاو ئێران لەگفتوگۆدایەو تائێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

عەلی سامر وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بۆ ئێران چەند پرسێک تاوتوێ کراون، لەوانە پرسی وزە و ئاو و دابینکردنی پشکی عێراق.

ئاماژەی بەوەش کرد، شاندی عێراق لەگەڵ هەریەکە لە وڵاتانی ئێران و تورکیا هەوڵی گفتوگۆ دەدەن بۆ دابینکردنی پشک و مافەکانی عێراق لە ئاوی سەر زەوی.

لەئیستادا تورکیاو ئێران بەشى زۆری ئاوی ئەو رووبارانەیان گرتووەتەوە کە لەو دوو وڵاتەوە دەڕژێنە خاکى عێراقەوە کە ئەوەش مەترسی نەک بۆ کشتوکاڵ بۆ ئاوی خواردنەوەش دروستکردوە.

س.هـ