شارپرێس:
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ڕێژه‌ی ئه‌و پارانه‌ی ئاشكرا كرد كه دزراون و براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه خۆی زیاتر له 2 ملیار دۆلار ده‌دات.
موعته‌ز فه‌یسه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و جێگری سندووقی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند: زۆرێك له وڵاتان ئاماده‌یی خۆیان پێشانداوه هاوكاری عێراق بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیش چاودێری هه‌موو مه‌له‌فه‌كان ده‌كات.
ئاماژەى بەوەشکردوە، بابه‌تی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پاره‌كان ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به وڵاتان، به‌ڵكو تاك و لایه‌نیش هه‌ن پاره‌ی عێراقی له‌لایه و پێویسته ئه‌و وڵاتانه‌ی لێی ده‌ژین هاوكاری عێراق بكه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاشکرای کرد كه تا ئێستا توانیویانه بڕی 17 ملیۆن دۆلار له پاره‌ی دزراو بگه‌ڕێننه‌وه عێراق.
فه‌یسه‌ڵ جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا خه‌ریكن بڕی 4 ملیۆن و 250 هه‌زار دۆلاری تر كه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه بگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه دادگاكانی عێراقیش بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی دوو ملیار و 200 ملیۆنی پاره‌ی دزراوی ده‌ركردووه.
ئەم ئامارەى دەستەى دەستپاکى لەکاتێکدایە کە هەندێک لە سەرکردەکە عێراقییەکان باس لە بردنە دەرەوەى ١٥٠ ملیار دۆلاری عێراق دەکرێت.
لەسەرەتای ئەمساڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق پڕۆژەیەکى بۆ گەڕاندنەوەى پارە دزراوەکانى عێراق لە دەرەوەى وڵات راگەیاندو داواشى لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کرد کە هاوکارى عێراق بن بۆ گەڕاندنەوەى ئەو پارانەى براونەتە دەرەوە.