شارپرێس:
هەنار یەکێکە لەو میوانەی کە دەوڵەمەندە بەڤیتامینو کانزاو دژە ئۆکسێنەکانو فلاڤۆنید کە یارمەتییدەرە بۆ لەدەستدانی کێشی جەستە، جگەلەوەی هەنار ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لەپاراستنی سەلامەتیی دڵو لولەکانی خوێن.
بەگوێرەی بابەتێکی پێگەی "هێڵس سوتس" چەندین لێکۆڵینەوە ئەوەیان سەلماندوە کە هەنار بۆ کۆنیشانەی میتاپۆلیکی گشتگیرو کۆنیشانەی میتاپۆلیک بەسودە، هەربۆیە ڕۆڵی دەبێت لەلەدەستدانی چەندین کیلۆ لەکێشی جەستە.
لەبابەتەکەی پێگەکەدا هاتوە، هەنار پێکهاتەی پۆڵیفینۆڵو ترشی لینۆلیکی تێدایە کار لەسەر سوتاندنی چەوریو زیادکردنی زیندەپاڵ (میتابۆلیک) دەکەن، جگەلەوەی سەرچاوەیەکی گەورەی ڕیشاڵە خۆراکییەکانو تایبەتمەندەییە دژە ئۆکسێنەکانو دژە هەوکردنەکانەو ڕێگریی لەکەڵەکەبونی چەورییو کۆلیسترۆڵ لەناو جەستەدا دەگرێت.
شارەزایان دەڵێن: ئەگەر بەشێوەیەکی ڕۆژانە 250 بۆ 300 گرام هەنار بخورێت، ئەوە کاریگەریی گەورەی لەسەر لەدەستدانی کێشی جەستە دەبێت، جگەلەوەی شەربەتی هەنار لەگەڵ ئەوەی ڕیشاڵە خۆراکییو ڕەگەزە خۆراکییەکانی تری ناو هەناری تێدا نەماوە، بەڵام دەکرێت جێگرەوەیەکی باشی خواردنەوە شەکردارەکان بێت.
باس لەوەشکراوە، هەنار بۆ باشکردنی تەندروستیی پێستیش بەسودە، لەبەرئەوەی سەرچاوەیەکی زۆرباشی ڤیتامین "سی"یە کە کار لەسەر بەنەرمی هێشتنەوەی پێستو ڕێگریکردن لەوشکبونەوەی دەکات، هەنار بۆ کۆنترۆڵکردنی هاوسەنگی هۆڕمۆنیش باشە، بەوهۆیەشەوە گەشییو درەوشاوەییو جوانیی پێست زیاتر دەکاتو ڕێگە لەپیربونی دەگرێت.
و: ئاکۆ ئاڵی