بەرپرسێکی ئەمریکی: دۆخی تەندروستی ئەردۆغان خراپە و توانای ڕێکردنی نییە

جیهان

05/10/2021‌ 3123 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ستیڤن کوک، شارەزای دیاری ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا، لە وتارێکدا بۆ گۆڤاری فۆرین پۆڵسی ڕایدەگەیەنێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەجۆرێک نەخۆش کەوتووە، کە ناتوانێت خۆی کاندید بکاتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە ساڵی 2023.

یەکێک لەو حاڵەتانەی کوک لە وتارەکەیدا باسی دەکات، ئەردۆغان وا دەردەکەوێت کە ناتوانێت بە ڕێگادا بڕوات گەر یارمەتی هاوسەرەکەی و یاریدەدەرەکەی نەبێت، لە دیمەنێکی دیکەدا دەردەکەوێت، لە ناوچەی ئانیتکابیر لە تورکیا ناتوانێت بە باشی بەڕێگادا بڕوات.

ماوەیەکی زۆرە دەنگۆی تێکچوونی باری تەندروستی ئەردۆغان هاتووەتە ئاراوە، تەنانەت لە ناوەوە و دەرەوەی تورکیاش ئەم پروپاگەندانە هەیە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی تورکیا ڕوونکردنەوەی لەوبارەیەوە نەداوە.

کوک باسی لەوەشکردووە، ئەگەر هەیە هاکان فیدان، سەرۆکی هەواڵگری نیشتیمانی تورکیا، یاخود  خڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری و سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا، یەکێکیان ببنە جێگرەوەی ئەردۆغان.