ناوی ئەم یاریزانە دەچێتە مێژووی هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە

وەرزش

07/10/2021‌ 268 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پابلۆ مارتن جاڤێرای ناسراو بە جاڤی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە وەكو لاوترین یاریزانی مێژووی ئیسپانیا بەشداری لە یاری هەڵبژاردەكەی كرد.

جاڤی لە تەمەنی 17 ساڵ و 62 رۆژ بەشداری لە یارییەكەی هەڵبژاردەكەی كرد، بەم شێوەیە ناوی وەكو لاوترین یاریزانی ئیسپانیا چووە مێژووی هەلبژاردەكەوە.

ئەو یاریزانە لاوە لە پاڵاوتنەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بەشداری یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا كرد كە بە ئەنجامی 2-1 سەركەوتووبوون.

 

پەڕەی سۆكەر سپۆرت لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشەلۆنە خاوەنی یاریزانێكی بەهرەمەندن

رەنج رەسول