شارپرێس:
لوك شاوی ئینگلیزی و بەرگریكاری یانەی مانچستەر یونایتد بە كریستیانۆ
رۆناڵدۆدا هەڵدەڵێت ئەمە پاش ئەوە دێت كە ئەو ئەستێرەیە گەڕایەوە بۆ یانەی
مانچستەر یونایتد.
لۆك شاو دەڵێت: رۆناڵدۆ یاریزانێكی گەورە و پیشەگەرە، توانیویەتی كەشی
ژووری خۆگۆڕینەكان بگۆڕێت و جۆرێك لە خرۆشمان بۆ دروست ببێت.
هەروەها وتی: رۆناڵدۆ خاوەنی عەقڵێكی گەورەیە، هەروەها توانیویەتی كاریگەری
لەسەر عەقڵی یاریزانەكانی تر دروست بكاتو گەشەیان پێ بكات.
جێگەی باسە رۆناڵدۆ 6 یاری نوێی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان لەگەڵ یانەكەی
ئەنجامداوە و توانیویەتی 5 گۆڵ تۆمار بكات.
رەنج رەسول