بابەکر دڕەیی: ئەگەر ڕێكخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن دەستلەکار بکێشنەوە گۆڕان بەرەو پێشەوە دەڕوات

کوردستان

13/10/2021‌ 2118 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
هەسوڕاوێكی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات ئەگەر ڕێكخەر ی گشتى و خانەی ڕاپەڕاندن دەستلەكار بكێشنەوە ئەوا بزوتنەوەی گۆڕان بەرەو پێشەوە دەڕوات و دەشڵێت:  ئەو ڕابەرایەتییەی ئێستا هۆكاری چۆڵبونی گردەكەن و ڕێز و حورمەتیان بۆ ئەو كادرانە دانەدەنا كە پێشنیاریان هەبوو بۆ چاككردنی بزوتنەوەكە.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ شارپرێس، بابەكرد دڕەیی،  هەڵسوڕاوی بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند: دەبێت بزوتنەوەی گۆران گردی زەرگەتە جێ بهێڵێت، چونکە نامەوە لەو شوێنەدا دەبێتە هۆی دروست بوونی کاریگەریی لەسەر حزبەکە، لەبەرئەوەی گردەکە موڵکی بزوتنەوەی گۆڕان نییە.

ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان ئاماژەى بەوەشکرد، هاوکێشەی ناوچەیی کاریگەریی لەسەر ئەم دۆخەی نێو بزوتنەوەی گۆران هەیە، چونکە بزوتنەوەی گۆران تا ئێستاش نەبۆتە بەشێک لە هاوکێشە هەرێمی و ناوچەییەکان، بەشێک لەم ئەنجامەی ئێستای گۆڕان، باجی ئەوەیە كە نەبووە بەداردەستی وڵاتانی ئیقلیمی..

لەبارەی دەستلەكاركێشانەی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێكخەری بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەڵیت: ڕێكخەر و خانەی ڕاپەڕاندن بە دەستلەكاركێشانەوە ڕازی دەبن و ئەوە بەرەوكۆتایی دەچێت، ئەمە گۆڕان بەرەو پێشەوە دەبات، بە مەرجێك دەست نەخەنە كاروباری گۆڕانەوە، گۆڕان ئاست پەرلەمانی عێراقدا كۆتایی پێهاتووە، ئەگەر فریانەكەوێت وەك حزبیش كۆتایی پێدێت.

لە ئەگەری واز نەهێنانیاندا ئاماژەی بەوەكرد، ئەگەر وازنەهێنن ڕەنگە هەڵسوڕاوان خۆپیشاندان ئەنجامبدەن و وتی: ئەم بزتنەوەیە سەدان كادر و كەسانی شارەزای لێدوركەوتەوە و بەشێكی گردەكە چۆڵبووە، بەشێكی هۆكاری ئەم شكستەی ئێستا ئەو سیاسەتەی ڕابەرایەتی گۆڕانە كە ڕێز و حورمەتی بۆ ئەو كادرانە نەهێشتەوە كە پێشنیاریان هەبوو بۆ چاككردنی بزوتنەوەكە.

لەبارەی كشانەوەی گۆڕانەوە لە حكومەت دڕەیی باس لەوە دەکات کە ڕۆشتی هاوڕێكانیان پەیوەندی بە هەڵبژاردنەكانی پێشوترەوە هەیە مافی خۆیانە لە حكومەتدا بمێننەوە، دەشڵێت، ئێمە خەركی كیشەیەكی حزبین، لەگەڵ ئەوەدانیم لە حكومەت بكشێینەوە و هیچ قازانجێكی نییە كشانەوەمان، نابێت پەلەی تێدابكەین.
س.س