شاسوار عەبدولواحید دوو کەسی بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دیاریکرد

کوردستان

13/10/2021‌ 4530 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەریەکە لە کاندیدە دەرچووەکانى بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دیاریکرد.

بەپێی زانیارییەکانی شارپرێس ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەریەکە لە رێبوار ئەوڕەحمان و سروە عەبدولواحید، کاندیدی سەرکەوتووی جوڵانەوەکەی بۆ پەرلەمانی عێراقی تایبەت کردووە بە دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە.

بەپێی بریاری سەرۆکى جوڵانەوەکە بریترە لەدواى پەسندکردنى ئەنجامەکانی هەلبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنەوە دەست بە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بکەن.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ١٠ی ئەم مانگە توانی نۆ کورسی پەرلەمانى بەدەستبهێنت کە پێنج کورسى زیاترى لە هەڵبژاردنى ٢٠١٨ بەدەست هێناوە.

س.هـ