شارپرێس:
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له سلێمانی كورێكی حه‌مه‌سور دووشیوانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی كارمه‌ندێكی سكیوریتی كوشت، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دووشیوانی ڕایگه‌یاند، خۆی كوڕه‌كه‌ی ڕاده‌ستی یاسا كردوه‌و ده‌ڵێت "خۆزگه كوڕه‌كه‌ی من بكوژرایه".
حه‌مه‌سور دووشیوانی له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا دوای ڕوداوه‌كه ڕایگه‌یاند، له دوێنێ,ه به‌دوای كوڕه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێن ئه‌مڕۆ دۆزیویانه‌ته‌وه‌و په‌یوه‌ندیان به‌بنه‌ماڵه‌ی كوژراوكردوه‌و و ئه‌وان وتویانه پێویسته یاسا ئه‌م كێشه‌یه یه‌كلایی بكاته‌وه‌و ڕاده‌ستی یاسا كراوه.
دووشیوانی وتیشی،خۆزگه كوڕه‌كه‌ی من بوایه له‌بری ئه‌و كوڕه‌و ده‌ڵێت" به‌درێژایی 40 ساڵی ڕابردوو هیچ شتێكی وا له‌ناو بنه‌ماڵه‌كه‌ماندا ڕوینه‌داوه‌و هه‌ردوو لا خزمی یه‌كترن".
له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵكوتانه سه‌ر هاووڵاتیان هێرشكردنه سه‌ریان له‌لایه‌ن منداڵی به‌رپرسانه‌وه له حاڵه‌ته‌وه خه‌ریكه ده‌بێته دیارده و به‌شێكی كه‌م له تۆمه‌تبارانی ئه‌و كه‌یسانه تا ئێستا ڕاپێچی به‌رده‌م دادگا كراون.
ئ.ق