شارپرێس:
هاوپه‌یمانیه‌كی نوێ له عێراق ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت و هاوپه‌یمانیه‌كه له‌نێوان سه‌ربه‌خۆ (تشرینیه‌كان) و بزوتنه‌وه‌ی ئیمتیداد و نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێت له‌هه‌رێمی كوردستان و كورسی هاوپه‌یمانیه نوێیه‌كه ده‌گاته نزیكه‌ی 50 كورسی.
میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، گفتوگۆ له‌لایه‌ن سه‌ربه‌خۆكان و هه‌ندێك له حزبه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌ستی پێكردوه به‌تایبه‌ت ئه‌و حزبانه‌ی پێشتر له پرۆسه‌ی حوكمڕانیدا به‌شداریان نه‌كردوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، سه‌ربه‌خۆكان(تشرینیه‌كان) و بزوتنه‌وه‌ی ئمتیداد پێكه‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و به‌نیازی هاوپه‌یمانیه‌كی نوێن كه كۆی كورسیه‌كانیان ده‌گاته 50 كورسی و قسه‌له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن یان به‌پێی قه‌باره‌ی خۆیان پۆست وه‌رده‌گرن یان ده‌بنه ئۆپۆزسیۆن له حكومه‌تی داهاتوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له دڵه‌ڕاوكێی ئه‌وه‌دان كه كورسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامی كۆتایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن چی به‌سه‌ر دێت، هاوكات گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی ده‌ستی پێكردوه‌و ئه‌گه‌رچی كوتله‌ی سه‌در زۆرترین كورسی به‌ده‌ستهێناوه به‌ڵام هاوپه‌یمانیه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دابه‌شكاری سه‌رجه‌م پۆسته‌كان.
ئ.ق