شارپرێس:
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق به‌یاننامه‌یه‌كى به‌بۆنه‌ى ده‌ستپێكردنى ده‌وامى زانكۆكانى عێراق بڵاوكردۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه، به‌مه‌رجى هه‌بونى بڕوانامه‌ى وه‌رگرتنى ڤاكسین ڕێگه به خوێندكاران و ستافى زانكۆكان ده‌درێت ده‌ست به ساڵى نوێى خوێندن بكه‌ن.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، به‌مه‌رج ڕێگه به ده‌ستپێكردنى ده‌وامى زانكۆكان ده‌درێت و مه‌رجه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌ردوو وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و ته‌ندروستى ڕێكه‌وتون كه مه‌رجى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندن وه‌رگرتنى ڤاكسین بێت له‌لایه‌ن ستافى زانكۆكان و خوێندكارانه‌وه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، چه‌ند تیمێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پێكده‌هێندرێت و سه‌ردانى زانكۆكان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى كۆتانى سه‌رجه‌م خوێندكار‌و مامۆستایان.
له‌ئێستادا عێراق و هه‌رێم له شه‌پۆلى سێیه‌مى بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆنادان و به‌به‌راورد به وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان ژماره‌یه‌كى كه‌م له هاووڵاتیان ڤاكسینیان وه‌رگرتوه.
ئ.ق