شارپرێس:
وته‌بێژى فه‌رمى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) وه‌ڵامى سه‌رۆكى توركیا ده‌داته‌وه له‌باره‌ى كوژرانى دوو پۆلیسى توركیا‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "له‌و ناوچه‌یه‌ى ڕوداوه‌كه‌ى تێدا ڕوداوه، هیچ هێزێكى ئێمه بونی نییه‌و پێشتر به‌ڕێكه‌وتنێك له‌و ناوچه‌یه پاشه‌كشه‌مان كردوه"، ده‌شڵێت:"ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى توركیا ده‌یڵێت ڕاست نییه‌و درۆیه".
نوری مەحمود وتەبێژی یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یەپەگە) باس له‌وه‌ده‌كات، "هه‌میشه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا‌و حكومه‌تى ئاكپارتى زانیاریی ناڕاست‌و درۆ بڵاوده‌كاته‌وه، چونكه له‌و ناوچه‌یه‌ى كه گوایه دوو پۆلیسى توركیاى لێ كوژراوه، پێشتر به‌ڕێكه‌وتن هێزه‌كانى ئێمه وه‌كو (یه‌په‌گه) له‌و ناوچه‌یه كشاوه‌ته‌وه‌و هیچ هێزێكى ئێمه له‌وێ بونى نییه".
وته‌بێژى یه‌په‌گه ئاماژه ڕەتیکردەوە هێزەکانیان هێرشیانکردبێتەسەر تورکیا‌و وتی:"بەپێچەوانەوە ده‌ستدرێژیكراوه‌ته‌سه‌ر ئێمه‌و لەماوەی شەش مانگی ڕابردودا 306جار لەلایەن تورکیاوە بەتۆپ‌و تانک‌و فڕۆکە هێرشکراوەتەسەر ڕۆژئاواى كوردستان‌و هێزه‌كانمان".
نیگه‌رانى ڕۆژئاواى كوردستانى نیشاندا به‌وه‌ى، "به‌داخه‌وه نه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و نه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش مامه‌ڵه‌ى ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ باكورى سوریا (ڕۆژئاواى كوردستان) ناكه‌ن له‌كاتێكدا له40%ى خه‌ڵكى سوریا له‌سنورى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ژین".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا ده‌ڵێت:"ئه‌مریكا شاهیده له‌سه‌ر هه‌موو هه‌نگاوو كار‌و كرداره‌كانى ئێمه له‌ڕۆژئاواى كوردستان، هه‌رچى هه‌بێت له‌م ناوچه‌یه، ئه‌مریكا به‌وردى ئاگاداره".
ش.هـ
