حەوت فراکسیۆنى پەرلەمانی کوردستان راگەیەنراوێکى بەپەلە بڵاودەکەنەوە

کوردستان

27/10/2021‌ 3307 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حەوت فراکسیۆنى پەرلەمانى کوردستان لەسەر دۆخى ناوخۆی پەرلەمان و وتەکانى جەلال پەرێشان پەیامێکیان بڵاوکردەوەو داوا دەکەن کە ئەو پەرلەمانتارە لەناو دانیشتنى پەرلەمان داوای لێبوردن بکات.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەو فراکسیۆنانە رایانگەیاندوە، کە پاراستنى شکۆى پەرلەمان ئەرکێکى پیشەیی و ئەخلاقییە پێویستە لە ئاست پاراستنى ئەو شکۆیەدا بن و نابێت هەڕەشەکردن بەرامبەر چەند پەرلەمانتارێک ببێتە هۆی سوکایەتیکردن.

داواشیان کردوە ئەو پەرلەمانتارەى پارتى بە راشکاوی لەناو دانیشتنى پەرلەماندا داوای لێبوردن لە پەرلەمان و خەڵکى کوردستان بکات بۆ ئەوەى دۆخى  دانیشتنەکانى پەرلەمان ئاسایی بێتەوە.