شارپرێس:
سه‌ركردایه‌تیه‌كى یه‌كێتى په‌یامێك ئاراسته‌ى حزبه‌كه‌ى ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دەبێ یەکێتیی فکرو خەسڵەتی چەپبونی بۆ بگێڕدرێتەوە، تاکو ببێتەوە یەکێتییە ڕاستەقینە چەپەکەی کوردستان کە کۆمەڵانی خەڵک متمانەیان پێی هەبوو"، ده‌شڵێت:"کۆمەڵگه‌ی کوردستان زۆرینەی چەپە، ئەوکات وەکو جاران لەدەوری بەرنامەو سیاسەتی یەکێتیی کۆدەبنەوە".
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌وتارێكدا كه بۆ شارپرێسى ناردوه‌و له‌به‌شى قه‌ڵه‌مى ڕۆژدا بڵاوكراوه‌ته‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "زۆرینەی حزب‌و ڕێکخراوەکانی جارانی کوردستان لەسەر بنەمای فکری چەپ دامەزراون".
پێیوایه، "ئەگەر فکری چەپ نەبوایە، شۆڕشی چەکداری زەحمەتبوو، چونکە فکری چەپ داینەمۆکەی بوو، ساڵی 1975 پارتی دیموکراتی کوردستانی بارزانیش، فکری چەپی کردە بنەمای تیۆری خۆی، بەناوی سەرکردایەتی کاتی (القیاده المۆقته)".
جه‌ختده‌كاته‌وه، "یەکێتیش بەتەواوی ڕێکخراوێکی چەپی توندڕەو بوو، لەدوای ساڵی 1991 بوە حزبێکی چەپی ناوەڕاست (سۆسیالیست دیموکرات)، بەڵام لەئێستادا هیچ حزبێکی سیاسی بەئاکارو خەسڵەت‌و ڕەفتار چەپی وا لەکوردستان بونی نییە".
ئه‌و سه‌ركردایه‌تیەى یه‌كێتى بۆچونى وایه، "بزوتنەوەی گۆڕان زۆر لاواز بوە حشک‌و حسک-یش هیچ کاریگەریه‌کی ئەووتۆیان نییە، نەوەی نوێ‌و ئیسلامیەکانیش چەپ نینە، بەڵکو زیاتر ڕاستڕەون".
له‌و ڕوه‌شه‌وه ده‌ڵێت:"بۆیە بۆ گێڕانەوەی باڵانسی هێز لەکوردستان پێویستیەکی ژیاریە کەوا هێزێکی چەپی گەورە بێتە کایەوە لەبەرامبەر ڕاستڕەوی (یەمینی) کوردستان".
له‌په‌یامێكیشدا بۆ سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ى شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن ده‌ڵێت:"یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەتەواوی لەچەپ بون دابڕاوە، بۆتە هێزێکی تەواو ڕاستڕەوو کۆمپرادۆر، تەوریسی سیاسی زاڵە بەسەریدا، بەڵام مێژوی یەکێتیی‌و فەلسەفە ڕاستەقینەکەی، پێشڕەوی چەپی کوردستانە".
ئه‌وه‌شى نوسیوه، "کەواتە دەبێ یەکێتیی فکرو خەسڵەتی چەپبونی بۆ بگێڕدرێتەوە، تاکو ببێتەوە یەکێتییە ڕاستەقینە چەپەکەی کوردستان کە کۆمەڵانی خەڵک متمانەیان پێی هەبوو، کۆمەڵگای کوردستان زۆرینەی چەپە، ئەوکات وەکو جاران لەدەوری بەرنامەو سیاسەتی یەکێتیی کۆدەبنەوە".
ش.هـ