بەم نیشانانە بزانە کە ڕەنگە توشى ئەم نەخۆشییە بویت

تەندروستی

09/11/2021‌ 1324 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شێرپەنجەی گورچیلە حەوتەم بەربڵاوترین جۆری شێرپەنجەیە لەجیهاندا، لەبەرئەوە گرنگە پێشوەختەنیشانەکانی بزانرێت‌و دەرفەتی چارەسەرکردنی باشتربکرێت، هەواڵی دڵخۆشکەر لەنەخۆشییەکەدا ئەوەیە کە ئەگەربێت‌و بەزویی دەستنیشانبکرێت دەتوانرێت چارەسەربکرێت.

نیشانەکانی توشبون بەشێرپەنجەی گورچیلە بریتین لە:
بونی خوێن لەمیزدا
گۆیەک یان ئەستوربونێک لەلایەکی جەستە
لەگەڵ ئەوەی شێرپەنجەی گورچیلە بەگشتیی زۆر بچوکەو ناتوانرێت هەستی پێبکرێت، بەڵام هەست بەبونی ئەستوربونێک لەلایەکی جەستە دەکرێت، لەوکاتەدا پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت‌و پشکنینی پزیشکیی بۆ ئەنجامبدرێت.

نیشانەکانی تری نەخۆشییەکە بریتین لە:
لەدەستدانی کێشی جەستە.
بەرزبونەوەی پلەی گەرمای جەستەو ئارەقکردنەوە.
بونی ئازاری بەردەوام لەلایەکی پشتدا (خوارەوەی پەراسوەکان)
هەستکردن بەماندوێتیی.
لەدەستدانی حەزی خواردن.
بەگشتیی هەستکردن بەناتەواویی تەندروستیی.

و: ئاکۆ ئاڵی