شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى كوردستان زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كات له‌باره‌ى دۆخى كۆچبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌سنوره‌كانى بیلاڕوسیاو پۆڵه‌ندا، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "له‌و شه‌ش كه‌مپه‌ى دروستكراوه، حكومه‌تى بیلاڕوسیا ڕێگه‌ى نه‌داوه كۆچبه‌رانى كورد بچنه نێو كه‌مپه‌كان‌و دۆخیان له‌مه‌ترسیدایه".
ڕێبوار بابكه‌یی سەرۆکی ليژنەی پەیوەندیەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌پرێس كۆنفرانسێكدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ئاشكرایكرد، "ئه‌مڕۆ 300 بۆ 350 كۆچبه‌ر له‌بیلاڕوسیاوه ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان كه له‌سه‌رو 180 كۆچبه‌ریانه‌وه خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانن".
ئه‌وه‌شى باسكرد، "كێشه‌گه‌لێكى زۆر له‌بیلاڕوسیاوه سه‌ریهه‌ڵداوه به‌تایبه‌ت له‌ناو جه‌نگه‌ڵى ئه‌و وڵاته‌دا، بیلاڕوسیا زۆر هه‌وڵیداوه ئه‌م وه‌جبه‌یه‌ى ئه‌مڕۆش نه‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان".
به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، "ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێ ئاسته‌نگ بۆ كۆچبه‌ران دروستبكات‌و كێشه‌ى ته‌كنیكى دروستبكات بۆ نمونه، پۆلیسى بیلاڕوسیا ڕێگه‌ى نه‌داوه هه‌موو كۆچبه‌رێك بچێته نێو كه‌مپه‌كان، ئه‌و كه‌مپانه‌ى دروستكراون شه‌ش كه‌مپن یه‌كێكیان له‌سنورى لیتوانیاو بیلاڕوسیایه، چواریشیان له‌سنورى نێوان بیلاڕوسیاو پۆڵه‌ندایه، ئه‌وى دیكه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ى دارستانه‌كه‌یه".
بابكه‌یی ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌وه‌ى جێگه‌ى تێبینى‌و نیگه‌رانیه ئه‌وه‌یه، پۆلیسى بیلاڕوسیا ڕێگه‌ى نه‌داوه ژماره‌یه‌ك له‌كۆچبه‌ران كه خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانن بچنه نێو كه‌مپه‌كانه‌وه، به‌نیازین له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێم له‌مۆسكۆو باڵیۆزى عێراق له‌مۆسكۆو حكومه‌تى هه‌رێمیش قسه‌بكه‌ین له‌باره‌ى ئه‌و كێشه تازه‌یه‌وه كه ژیانى كۆچبه‌رانى هه‌رێمى خستۆته مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌وه".
سه‌باره‌ت به‌تێچوى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێنه‌وه، بابكه‌یی وتى:"هاتنه‌وه‌ى كۆچبه‌ران له‌وه‌جبه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مڕۆدا له‌سه‌ر ئه‌ركى حكومه‌تى هه‌رێمه به‌هاوكاریی حكومه‌تى عێراق".
ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند، "بیلاڕوسیا ده‌ستیگرتوه به‌سه‌ر پاسپۆرتى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌كۆچبه‌رانداو ئه‌وه‌ش گرفتى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ دروستكردون، له‌و ڕوه‌شه‌وه ئێمه له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌داین ڤیزه پاسیان بۆ دابین بكرێت تاوه‌كو بتوانین بیانگێڕینه‌وه".
ش.هـ