سامسۆنگ خۆی بۆ راگەیاندنی گەورەترین و باشترین تابلێت ئامادە دەكات

هەمەڕەنگ

19/11/2021‌ 362 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

چەند پێگەیەك لە ئینتەرنێت وێنە و زانیارییان دەربارەی تابلێتی نوێی Galaxy Tab كۆمپانیای سامسۆنگ بڵاوكردوەتەوە كە بریار وایە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو رابگەیەنرێت و ببێت بە باشترین تابلێتی كۆمپانیا كۆرییەكە.

بەگوێرەی زانیارییە بەردەستەكان، تابلێتی Galaxy Tab S8 Ultra خاوەنی بۆدییەكی سەرنجڕاكێشە كە لە شوشە و پلاستیك دروستكراوە و بەرگەی شكان وروشان دەگرێت و دورییەكەی (325.8/207.9/5.4) ملیمەترە.

شاشەی تابلێتە نوێیەكەی سامسۆنگ لە جۆری OLED دەبێت بە قەبارەی 14.6 ئینج و بە وردیی پیشاندانی (2960/1848) پێكسڵ، جێگای باسە توانای نوێبونەوەی شاشەكە 120 هێرتز دەبێت و تابلێتە قەڵەمێكی هۆشمەندی بۆ نوسین و وێنەكێشان لەگەڵ دەبێت.

چارەسەركەری Snapdragon 898 بۆ تابلێتەكە جێگیركراوە، رامی تابلێتەكە 8 / 12 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی 128 / 512 گێگابایت دەبێت.

شیاوی باسە كامێرای سەرەكی تابلێتەكە (13+5) مێگاپێكسڵ و كامێرای پێشەوەی (8+5) مێگاپێكسڵ دەبێت، توانستی پاتری تابلێتەكە 12000 میلی ئمپێر و توانای بارگاویكردنەوەی 45 وات دەبێت.

رەنج رەسول