هاندەرێك هێرش دەكاتە سەر پاڵەوانێكی زۆرانبازیی ئازاد

وەرزش

24/11/2021‌ 565 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆژی دوشەم، لە رووداوێك كە پێشتر هەرگیز رووینەداوە، هاندەرێكی پاڵەوانێتی زۆرانبازیی لە پاڵەوانێتی RAW هێرشیكردە سەر سیت رۆلێنز.

لە ناوەندی باركلیز لە شاری نیویۆرك، پاش ئەوەی رۆلێنز گۆڕەپاری جەنگی بەجێهێشت لەلایەن هاندەرێكەوە بە توندی هێرشیكرایە سەر و دای بە زەویدا.

یارییەكەی رۆلێنز لەگەڵ ڤین بالۆر بوو لە پشتی پەتەكانی یاریگاكەوە دەرۆیشت و لە پڕ هێرشێكی توندی لە لایەن هاندەرێكەوە كرایە سەر.

دوای كەوتنی رۆلێنز چەند پاسەوانێك و ناوبژیوانی یارییەكە توانییان هاندەرەكە كۆنترۆڵ بكەن و لەسەر زەوی بیهێڵنەوە.

رۆلێنز هەرەشەی لە هاندەرەكە كرد و ئاگاداریكردەوە ئەگەر ئەمجارە رووبەڕووی ببێتەوە دەرئەنجامەكەی باش نابێت.

رێكخراوی پاڵەوانێتی زۆرانبازی ئازاد لە راگەیەندراوێكدا نوسیویەتی، هاندەرەكە تەمەنی 24 ساڵ بووە، لە ئێستادا لەلای پۆلیس دەستبەسەرە و هەموو رێكارێكی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

رەنج رەسول

بەپەلە