بەم خۆراکانە گورچیلەکانت بپارێزە

تەندروستی

24/11/2021‌ 803 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گورچیلە وەکو هەموو ئۆرگانەکانی تری جەستە لەڕێگای ئەو خواردن‌و خواردنەوەی لەسیستەمی خۆراکیماندایە ماندوو دەکرێت، هەروەک دەکرێت بەزیادکردنی خواردنی هەندێکجۆر لەخواردەمەنییەکان پارێزگاریی لەتەندرووستیی ئەو ئەندامە گرنگەی جەستە بکرێت.

لەوبارەیەوە پێگەی " فوود"ی تایبەتمەند بەکاروباری خۆراکیی‌و تەندرووستیی، شەشجۆر خۆراکیی دیاریکردووە کە ڕێگە لەتووشبوونی گورچیلە بەنەخۆشییەکان دەگرن، کە ئەوانیش بریتین لە:

سێو
خواردنی سێو بۆ پاراستنی گورچیلە بەسوودە لەبەرئەوەی بەهۆی بوونی پێکهاتەی بەکتین تێیدا کار لەسەر کەمکردنەوەی فاکتەرەکانی مەترسیی لەسەر گورچیلە دەکات.

تووەکان
توو سەرچاوەیەکی گەورەی دژە ئۆکسێنەکانە و چەندین رەگەزی خۆراکیی بەسوودی لەخۆگرتووە، چەندین جۆر لە رەگەزی تووەکان هەیە کە دەکرێت بخرێتە ناو سیستەمی خۆراکییەوە کە بۆ پاراستنی گورچیلەکان لە نەخۆشیی بەسوودن وەک فراولە، تووی شین و سوور و توو دڕک.

مزرەمەنییەکان
ئەگەر دەتەوێت لەپاراستنی تەندروستی گورچیلەکانت دڵنیابیت ئەوە دەبێت هەوڵ بدەیت ڤیتامین سی لە جەستەتدا زیاتر بێت، بۆئەوەش میوە مزرەمەنییەکانی وەک پرتەقاڵ و لیمۆ بڕێکی زۆر لەو ڤیتامینەیان تێدایە، دەریشکەوتووە ئەوانەی شەربەتی کاڵی لیمۆ دەخۆن کەمتر تووشی بەردی گورچیلە دەبن.

کەلەرم
کەلەرم بڕێکی کەم لە سۆدیۆمی تێدایە، بەمەش وایلێدەکات ببێتە سەوزەیەکی نموونەیی بۆ پارێزگاریکردن لە نەخۆشییەکانی گورچیلە، هەروەک کەلەرم ژمارەیەکی زۆر لە ڤیتامینی بەسوودی تێدایە کە بۆ تەندرووستیی گشتیی جەستە بەسوودن.

پەتاتەی شیرین
ئەو بڕە لە ڤیتامین و کانزایانەی لەناو پەتاتەی شیریندایە گونجاوە بۆئەوەی لەهەرکاتێکی رۆژدا بێت بەکاربهێنرێت، ئەو ڕیشاڵانەشی کە تێیدایە بەشێوەیەکی لەسەرەخۆ هەرس دەبێت، ئەمەس بۆ دابەزاندنی کێسی جەستەس بەسوودە.

قەڕنابیت
قەڕنابیت یەکێکە لە سەوزە پڕ لە وزەکان و ڤیتامین سی و ترشی فولیک و ریشالە خۆراکییەکانی بەبڕێکی زۆر تێدایە، خواردنیشی سوودێکی گەورە بە گورچیلەکان دەگەیەنێت.

و: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە