به‌م نیشانانە بزانه‌ کێشەی کەمی یۆدت هەیە

تەندروستی

24/11/2021‌ 917 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ناوەندی ئەڵمانیی بۆ ڕژێنی دەرەقی دەڵێت، یۆد گرنگییەکی گەورەی بۆ تەندروستیی ڕژێنی دەرەقیی هەیە، لەبەرئەوەی یارمەتیی دەردانی هۆڕمۆنەکانی ئەو ڕژێنە دەدات کە کۆنترۆڵی پڕۆسەکانی زیندەپاڵ‌و گەشەی جەستە دەکات.

ناوەندەکە دەڵێت: ڕۆژانە مرۆڤێکی پێگەیشتوو پێویستیی بە150 بۆ  200  گرام لەیۆد هەیە، ئەو خانمانەی دووگیانیشن 230  گرام‌و دایکانی شیردەریش 260 گرام.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەڕێگای چەند نیشانەیەکەوە بزانرێت کە کەسەکە کێشەی کەمی یۆدی هەیە، وەک هەستکردن بەماندوبونی بەردەوام، بێهێزیی‌و کێشەکانی گەشە لای منداڵ، لاوازی تەرکیز، کێشەی هەسانەدان‌و قوتدان، هەستکردن بەتەنگیی‌و گوشار لەگەردوداو هەستەوەریی بەرامبەر بەسەرما.

ئەو سەرچاوە خۆراکیانەی دەوڵەمەندن بەیۆد وەک ماست، هێلکە، ماسیی دەریا وەک ماسیی سەلەموون، میوە دەریاییەکان‌و خوێ.

و: ئاکۆ ئاڵی