شارپرێس:
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سلێمانى پابه‌ندبوونى فه‌رمانبه‌ران‌و فه‌رمانگه‌كان به‌ده‌وامه‌وه وه‌ك پێویست نییه‌و ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌رده‌وامبێت حكومه‌ت ئیجرائات ده‌كات".
جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وداتاو ئامارانه كرد كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه سه‌باره‌ت به‌داهاتى سلێمانى ئاشكراكراون‌و جه‌ختیكرده‌وه، "ئێمه دان به‌هیچ داتایه‌كدا نانێین كه له‌وه‌زاره‌تى داراییه‌وه ده‌رنه‌چوبێت".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "من وه‌كو وته‌بێژى حكومه‌ت پێتان ده‌ڵێم، پابه‌ندبونى فه‌رمانبه‌ران به‌ده‌وام له‌سلێمانى لاوازه، ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى داهات كۆنه‌كرێته‌وه هاوكات ئه‌و فه‌رمانگه‌یانه‌شى له‌سلێمانى هه‌ن، وه‌كو پێویست بڕیار‌و ئیجرائاته‌كانى حكومه‌ت جێبه‌جێناكه‌ن".
هۆشداریدا له‌وه‌ى، "وه‌كو حكومه‌تیش جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر پارێزگایه‌ك ببێته هۆكارى دواخستنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، به‌دڵنیاییه‌وه ڕێگه‌ى پێناده‌ین‌و ئیجرائاتیشى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".
زیاتر وتى:"ئێستاش چاوه‌ڕوانى وه‌زاره‌تى دارایی ده‌كه‌ین بۆ پێشكه‌شكردنى ڕاپۆرتێك بزانین ئاخۆ كێشه له‌چ شوێنێك هه‌یه".
له‌باره‌ى نه‌وتى سپیشه‌وه جوتیار عادل ئاشكرایكرد، "تائێستا 40 ملیۆن لیتر نه‌وتى سپى به‌هاوڵاتیانى هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ى هه‌رێمى كوردستان دراوه، پێویسته هاوڵاتیانیش ئه‌وه بزانن، حكومه‌تى هه‌رێم به‌سێ به‌رامبه‌ر به‌و نرخه‌ى به‌هاوڵاتیانى ده‌دات نه‌وتى سپى له‌بازاڕ كڕیوه‌و به55 هه‌زار دینار ده‌یداته‌وه به‌هاوڵاتیان ئه‌مه بۆ كاره‌باو كه‌رته‌كانى دیكه‌ش هه‌ر ڕاسته".
ش.هـ