ئەمریکاو ئیسرائیل بۆ هێرشکردنەسەر ئێران چاوەڕێی ڕەزامەندی سەرۆکەکانیانن

جیهان

09/12/2021‌ 4900 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکاو ئیسرائیل خۆیان بۆ گورزوەشاندن لەئێران ئامادە دەکەن.


ئەو بەرپرسە باڵا ئەمریکییە کە نەیویستوە ناوی ئاشکرابكرێت بەئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە، "لە25ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ جەیک سۆڵیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا وتویەتی هەموو بژاردەیەکی سەربازیی لەدژی ئێران ئامادەن، ئەوەش بەواتای ئەوەدێت ئەمریکا بژاردەی سەربازی دژی ئێران بەدورنازانێت".

هاوکات هەر ئەمڕۆ وەزیرانی بەرگریی ئەمریکاو ئیسرائیل لەواشنتۆن گفتوگۆ دەربارەی مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت:"ئەوەی دەمێنێتەوە، فەرمانی هێرشکردنە لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵاتەوە".