شارپرێس:
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى میدیاى پارتى ئاشكرایكرد سبه‌ینێ موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌شناكرێت‌و ده‌كه‌وێته ڕۆژى دواتر واته دوشه‌ممه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایی ئاشكرایكرد، سبه‌ینێ موچه دابه‌شده‌كرێت، په‌رله‌مانتارێكیش مه‌ترسى لێبڕین له‌موچه‌ى ئاشكراده‌كات‌و هۆشداریده‌دات.
به‌یانى ئه‌مڕۆ میدیاى پارتى فەرمانێکى وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى ئاشكراكرد كه ئاراسته‌ى گەنجینەو بانکەکانى كردوه‌و تێیدا ئاماژه به‌وه‌كرابوو، سبەینێ یەکشەممە موچە دابه‌شناكرێت به‌هۆى پشوى ساڵانه‌ى بانكه‌كان‌و ته‌نها چه‌كی بانكیان پێده‌درێت.
ئه‌وه‌ش هاتوه، "بەهۆی ئەوەی سبەینێ یه‌كشه‌ممه پشوی ساڵانەی بانکەکانە، بۆیه تەنها چەکی بانک دەدرێ‌و دابه‌شكردنى موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كه‌وێته ڕۆژی دوشه‌ممه 3ى 1ى 2022وه".
لاى خۆیشیه‌وه عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌فه‌یسبوكى خۆیه‌وه ئاشكرایكردوه، "بەھیچ شێوەیەک نابێت لێبڕینی موچە قبوڵبکرێت، داھاتی ناوخۆ‌و نەوتیش زیادیکردوە".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ى میدیاى پارتی‌و له‌وه‌ڵامى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌شدا وه‌زاره‌تى دارایی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمیدا ئاشكرایكردوه، "ڕۆژی یەکشەمە 2ى 1ى 2022 موچەی مانگی 12ی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت بەهەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوو"، واته لێبڕین له‌موچه په‌یڕه‌و ناكرێت.
ئه‌وه‌ش هاتوه، "سەرەڕای ئەوەی هەموو ساڵێک 2ى 1 پشوی فەرمی بانکەکانە بەمەبەستی پاکتاوکردنی ژمێریاری ساڵی ڕابردوو، بەڵام سبەینێ ئەو بانکانەی تایبەتن به‌موچەی وەزارەتی تەندروستی کراوە دەبن".
نوسینه‌كه‌ى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح گومان‌و ترسى لاى فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێم دروستكردوه كه ئه‌گه‌رى لێبڕین له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌یه.
پشوى ساڵانه‌ى بانكه‌كانیش كه یه‌كشه‌ممه دیاریكراوه له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌یه‌كه له‌ته‌واوى داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم پشوه‌و دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش به‌هۆى ئه‌و پشوانه‌وه زیاتر له‌حه‌وت ڕۆژ دواكه‌وتوه، چونكه حكومه‌تى هه‌رێم پێشتر بڕیاریدابوو 25ى هه‌موو هه‌موو مانگێك موچه دابه‌شبكات.
ش.هـ