پزیشکێک هۆکارە سەرەکییەکانی قەڵەویی ئاشکرادەکات

تەندروستی

02/01/2022‌ 1184 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

د.میشیل مۆسڵی لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئێسکپرێس"ی بەریتانیی پێنج هۆکاری دەستنیشانکردوە کە ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لەزیادبونی کێشی جەستەی مرۆڤ کە ئەوانیش بریتین لە:

ژەمی گەورە
لەگەڵ ئەوەی بەشێک لەخەڵک دەیانەوێت بزانن خۆراکەکەیان چەند کالۆریی تێدایە، بەڵام نازانن کە دەبێت لەهەر ژەمێکدا چەند گەرمۆکە بخۆن، بۆ نمونە زۆرینەی مارکە بازرگانییەکان ڕێنمایی دەدەن بەوەی40  گرام بەرهەمەکانی دانەوێڵە بخورێت کە دەکاتە سێ کەوچکی گەورە، جگەلەوەی نابێت ژەمی لەکەوچکێک زیاتر لەساسەکان بخورێت.

ئەو خواردنەوانەی دەوڵەمەندن بەکالۆریی
د.مۆسڵی دەڵێت:"لەکاتی هەژمارکردنی گەرمۆکەکان، دەبێت خواردنەوەی قاوەو کحول‌و شەربەتەکانی میوە بەهەند وەربگیرێت، لەبەرئەوەی دەکرێت ئەو خواردنانەوانەی باسکران هەفتانە بەکاربردنی 1330 گەرمۆکە زیادبکەن کە دەکاتە پێنج پارچەو نیو شۆکۆلاتە".

خواردنی ژەمی جۆراوجۆر
بەوتەی ئەو دوکتۆرە لەئێستادا خەڵک هەر دوو کاتژمێر بۆ سێ کاتژمێر پەنا دەبەنەبەر شێوەیەک لەشێوەکانی بەکاربردنی کالۆرییەکان، لەکاتێکدا پێشتر 4 بۆ  5 کاتژمێری دەویست بۆئەوەی جارێکی تر پەنابەرنەوە بەر بەکاربردنی شێوەیەک لەشێوەکانی کالۆریی، بەمەش تەندروست دەبون‌و مەترسیی قەڵەوبوونیان لەسەر نەدەبوو.

دەستنەکەوتنی خەوی تەواو
لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانیی ئەوەی دەرخستوە، ئەوانەی بەدەست کەمخەوییەوە دەناڵێنن، ڕۆژانە 385 کالۆریی زیاتر بەکاردەبەن، واتە لەماوەی هەفتەیەکدا 2695 کالۆریی.

دڵەڕاوکێ
د.مۆسڵی دەڵێت:"دڵەڕاوکێی‌و شڵەژانی دەرونیی کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر زیادبونی کێش‌و ڕێژەی شەکرەی ناو خوێن هەیە، ئەویش بەهۆی کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی هۆڕمۆنی دڵەڕاوکێی وەک ئەدرینالین‌و کۆرتیزۆل لەسەر جەستە".

و: ئاکۆ ئاڵی