شارپرێس ـ هه‌ولێر:
په‌یامنێرى شارپرێس له‌هه‌ولێره‌وه ئاشكرایكرد،ئه‌مڕۆ هاوشێوه‌ى بارانبارینه‌كانى پێشوو،كۆبونه‌وه‌ى ئاو زیانى به‌حه‌وت گه‌ڕه‌ك‌و شه‌قامى سه‌ره‌كى هه‌ولێر گه‌یاندوه.
هه‌ژار ئه‌نوه‌ر په‌یامنێرى شارپرێس له‌هه‌ولێره‌وه ئاشكرایكرد، به‌هۆى بارانبارین‌و كۆبونه‌وه‌ى ئاوێكى زۆر، حه‌وت گه‌ڕه‌ك‌و شه‌قامى سه‌ره‌كى ئه‌وشاره زیانیان به‌ركه‌وتوه كه بریتین له(شاوێس، برایه‌تى، شۆڕش، به‌شێك له‌شه‌قامه‌كانى 60 مه‌ترى‌و 100 مه‌ترى‌و 120 مه‌ترى‌و به‌حركه‌و زانایان).
ئه‌وه‌شى وت:"هاتوچۆ له‌و گه‌ڕه‌ك‌و شه‌قامانه‌و به‌شێكى زۆرتریش له‌شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانى هه‌ولێر ئاسته‌نگیان بۆ دروستبوه".
هه‌ر له‌و ڕوه‌وه ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر له‌په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ى دانیشتوانى شاره‌كه‌ى كردوه نوسیویه‌تى:"تکایه له‌پێناو سه‌لامه‌تی خۆتان‌و گه‌یشتنی تیمه‌کانمان بۆ شوێنی پێویست، ئه‌وه‌ی کاری زۆر گرنگی نه‌بێ، هاتوچۆتان سنورداربکه‌ن، به‌شێک له‌شه‌قامه گشتیه‌کان هاتوچۆ تێیدا وه‌ستاوه‌و به‌پێی پشبینیه‌کانیش بارینی بارانی به‌لێزمه به‌رده‌وامده‌بێت".
ده‌شڵێت:"تکایه هه‌وڵاتیانی به‌ڕێز... بۆ هه‌ر بابه‌تێکی پێویست، په‌یوه‌ندیی به‌شاره‌وانی‌و به‌رگری شارستانی‌و پۆلیس‌و نزیکترین فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری بکه‌ن، ته‌واوی تیمه‌کان له‌ئاماده‌باشی‌و خزمه‌تدان".