شارپرێس:
لە کورتە ڤیدیۆیەکی ئەنیمەیشندا عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران کوشتنی دۆناڵد ترەمپ و مایک پۆمپیۆ، سەرۆک و وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکای ڕاگەیاند.
عەلی خامنەیی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەنیمەیشنەکەدا نوسیویەتی، لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لەلایەن ئەمریکاوە، ئێران تۆڵە لە ترەمپ و پۆمپیۆ دەکاتەوە.
کۆشکی سپی دوای بڵاوکردنەوەی ئەو ئەنیمەیشنە هاتەدەنگ و لەزاری وتەبێژەکەیەوە باسی لەوەکرد، خامنەیی "هەروا بووە، بەردەوام هەڕەشە دەکات".