موقتەدا سەدر بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی: بەشێکتان وەرن بەڵام نوری مالکی نا

عیراق

21/01/2022‌ 1919 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی نوێ ڕادەگەیەنێت و داوا لە بەشێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دەکات، بەشداریی لە حکومەتی نوێی عێراق بکەن جگە لە دەوڵەتی یاسا.

بەگوێرەی میدیای عێراقیی، موقتەدا سەدر پەیامی بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ناردووە کە دەتوانن بەشێکیان بەشداریی لە حکومەتی نوێی عێراق بکەن بەڵام جگە لە نوری مالکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا.

موقتەدا سەدر دەیەوێت هادی عامری و عەمار حەکیم کە دوان لە سەرکردە دیارەکانی چوارچێوەی هەماهەنگین، بەشداریی لە حکومەتی نوێی عێراق بکەن، ئەوانیش ئەو هەوڵە بە درزتێخستنی چوارچێوەی هەماهەنگی تەماشای دەکەن و ڕەتیدەکەنەوە.

عالیە نوسیف، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا بەمیدیاکانی وتووە، "بڕیارەکانی چوارچێوەی ھاوئاھەنگی بڕیاری یەکگرتوون و ھەموو لایەنەکان لەنێو چوارچێوەکە پابەندن پێیەوە" ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ دانەبڕانی سەرکردەکانی چوارچێوەکە لە یەکتر و بەشداریکردن لە حکومەتی عێراق.

بەپەلە