شارپرێس:
بۆ ڕۆژى سێیه‌م له‌سه‌ریه‌ك داعش په‌لامارى زیندانى غوێران (سناعه)ى له‌ڕۆژئاواى كوردستان ده‌دات‌و هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)ش له‌هه‌وڵى تێكشكاندنى په‌لاماره‌كه‌دایه، ئه‌مریكاش له‌ئاسمانه‌وه هاوكاریی هه‌سه‌ده ده‌كات، شارپرێس له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كات.
فه‌تحوڵڵا حوسێنى ئه‌ندامى نوێنه‌رایه‌تى ئیداره‌ى خۆسه‌ر له‌هه‌رێمى كوردستان تایبه‌ت به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆش بۆ سێیه‌م ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ك چه‌كدارانى داعش له‌شارى حه‌سه‌كه په‌لامارى گرتوخانه‌ى غوێران (سناعه)یان داوه‌ته‌وه‌و هه‌سه‌ده‌و دژه تیرۆر‌و ئاسایشى ڕۆژئاوا به‌توندى ڕوبه‌ڕویان بونه‌ته‌وه".
به‌وته‌ى حوسێنى بۆ شارپرێس، "له‌ماوه‌ى پێنج ڕۆژدا ئه‌وه سێیه‌مجاره داعش په‌لامارى ئه‌و گرتوخانه‌یه ده‌دات به‌هۆى ئه‌وه‌ى، زۆربه‌ى ئه‌میرو سه‌ركرده باڵاكانى داعش له‌و گرتوخانه‌یه ده‌ستبه‌سه‌رن‌و كۆى چه‌كدارانى داعش‌یش له‌و گرتوخانه‌یه نزیكه‌ى پێنج هه‌زار كه‌س ده‌بێت".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان، گرتوخانه‌ى غوێران پێشتر زانكۆ بوو، له‌دواى شۆڕشى ڕۆژئاواى كوردستان‌و دوره‌ده‌ستى ئه‌و شوێنه، كرایه گرتوخانه‌و ئێستاش پێنج هه‌زار تیرۆریستى داعش له‌و شوێنه‌دا ده‌ستبه‌سه‌رن.
فه‌تحوڵڵا حوسێنى بۆ شارپرێس ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ئاسمانه‌وه گه‌مارۆى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعشیانداوه كه په‌لاماره‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌و ئێستا له‌یه‌كێك بیناكانى ناو گرتوخانه‌كه‌دان، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ى تیرۆریستان خۆیان تێدا حه‌شارداوه، به‌سه‌ریاندا خاپوربكرێت، هاوكات له‌ده‌وروبه‌رى گرتوخانه‌كه‌ش هێزێكى زۆرى (هه‌سه‌ده ـ دژه تیرۆر ـ ئاسایش) به‌تایبه‌ت ئه‌و چه‌ند گیراوه‌ى داعش كه هه‌ڵاتون‌و خۆیان له‌نێو ماڵه‌كاندا حه‌شارداوه ئه‌وانیش ده‌ستگیربكرێنه‌وه".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، ناو گرتوخانه‌كه، ته‌نها گیراوان‌و چه‌كداره‌كانى داعشى تێدایه‌و ده‌ره‌وه‌ى گرتوخانه‌كه‌ش به‌هێزێكى زۆر گه‌مارۆدراوه‌و ڕێگه‌نادرێت هیچ چه‌كدارێكى داعش بێته ده‌ره‌وه‌ى زیندانه‌كه.
شارپرێس زانیاریی ئه‌وه‌شى له‌حوسێنى وه‌رگرت، "ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیانى گه‌ڕه‌كه‌كانى نزیك زیندانى غوێران ماڵه‌كانیان چۆڵكردوه به‌هۆى مه‌ترسیه‌كانى چه‌كدارانى داعشه‌وه، به‌ڵام ئه‌و پرسه زۆر درێژه ناكێشێت‌و ئه‌مڕۆ كۆتایی دێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ى نوێنه‌رایه‌تى ئیداره‌ى خۆسه‌ر له‌هه‌رێم ئاشكرایكرد، تائێستا ئاسایش‌و دژه‌تیرۆرو هه‌سه‌ده توانیویانه 100 چه‌كدارى هه‌ڵاتوى داعش ده‌ستگیربكه‌نه‌وه كه له‌زیندان هه‌ڵاتبون، ئه‌وه‌شى وت:"30 چه‌كدارى داعش‌یش كوژراون‌و 17ى دیكه‌شیان برینداربون".
ئه‌وه‌شى وت:"له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش كارمه‌ندێكى هێزه‌كانى ئاسایشى ڕۆژئاوا شه‌هیدبوه‌و حه‌وتى دیكه‌ش برینداربون، هاوكات دوو له‌پاسه‌وانانى زیندان‌و فه‌رمانده‌یه‌كى پاسه‌وانه‌كه‌ش شه‌هید بون".
ژماره‌ى دانیشتوانى حه‌سه‌كه نزیكه‌ى ملیۆنێك كه‌سه‌و سه‌رجه‌م پێكهاته‌و ئایینه‌كانى تێدانیشته‌جێیه، به‌ڵام ئه‌وشاره‌ش هاوشێوه‌ى شاره‌كانى كه‌ركوك‌و سه‌ڵاحه‌دین‌و نه‌ینه‌وا له‌هه‌رێمى كوردستان دوچارى ته‌عریب بۆته‌وه‌و ژماره‌یه‌كى زۆر عه‌ره‌بى هاورده‌ى تێدا نیشته‌جێیه.
ش.هـ