دەستەی دەستپاکیی عێراق لەسەر دۆسیەی فرۆشتنی نەوتی ڕەش بەکۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ

کوردستان

24/01/2022‌ 1415 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەڕلەمانتارێکی سەربەشاری بەسرە لەئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایده‌كات، دەستەی دەستپاکیی عێراق لەسەر فرۆشتنی نەوتی ڕەش بەکۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق کردۆتەوە، بەوپێیەی پێشتر ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربونەوەی گەندەڵیی داوای هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی فرۆشتنی نەوتی بەکۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان کردوە.


مستەفا سەنەد پەڕلەمانتاری شاری بەسرە لەلێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "لەگەڵ ئەوەی ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربونەوەی گەندەڵیی‌و ڕاپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی‌و ڕاپۆرتی دەستەی دەستپاکیی/ فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان داوایکردبوو، پڕۆسەی فرۆشتنی نەوت بەکۆمپانیاکانی هەرێم ڕابگیرێت، بەوپێیەی فرۆشتنی نەوت بەو ڕێگایە بەفیڕۆدانی ماڵی گشتییە، بۆیە داواکراوە کۆمپانیای گشتیی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بەتەنها خۆی سەرپەرشتی فرۆشتنی نەوت بەکۆمپانیای تر بکات".

ئەوەش هاتوە، "بەڵام لەدوای گۆڕینی حکومەت‌و هاتنی حکومەتی مستەفا کازمی، جارێکی تر لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی نەوت‌و بەسودوەرگرتن لەپڕۆسەی گواستنەوەو کاری قاچاخچێتی  هەندێک لەکۆماپانیاکان، دەستیانکردۆتەوە بەفرۆشتنی نەوت بەکۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان".