ماڵە هەژارێکی دیکە لە شارپرێسەوە داوای هاوکاری و بەخشین لە خێرخوازان دەکات

کوردستان

26/04/2022‌ 582 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەم جارەش "بەرنامەى تۆین"ی شارپرێس لە هەڵەبجە لەدەرگای ماڵە هەژارێکیداو خەم و ئازارەکانى ژیانى بە بینەران دەناسێنێت، بۆ ئەوەى خێرخوازان و سەرمایەدارو پارەدارەکانى ئەم وڵاتە ئاوڕێکى لێبدەنەوە.

میوانى بەرنامەکە پیاوێکی هەژاری نەدارە کە پیشەى ژینگە پارێزەو لەیەک کاتدا بەدەست نەبوونى و نەخۆشییەوە دەناڵێنێت وەک خۆی دەڵێت"خەڵکی خێرخواز جلی مەکتەبی بۆ کچەکەم کڕیوە، دینارێک لە ماڵمدا نییە".

ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە خەڵکی خێرخواز جلی مەکتەبی بۆ کچەکەی کڕیوە بەهۆی ئەوەى کە دینارێک لە ماڵەکەیدا نییە، بۆیە ئەو رووی دەمی دەکاتەوە پارەدارو سەرمایەدارو خێرخوازەکانى ئەم وڵاتە تا هاوکاری بکەن و بەدەمییەوە بچن.

ئەو ژینگە پارێزە باس لەوە دەکات، پێشتر هیچ کێشەیەکى تەندروستى نەبووەو توانییویەتى بەشێوەیەکى باش کارو کاسبی بکات، بەڵام ئێستا بەدەست نەخۆشی و ئازاری فەقەراتییەوە دەناڵێنێت و توانای کارکردنى نییە.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە پزیشکەکان پێیانوتووە کە چیتر نابێت کاری ژینگە پارێزی بکات چونکە بۆ تەندروستی خراپەو نابێت چیتر ئەو کارە بکات.

ئێستا ئەو لەرێگەى شارپرێسەوە هانا بۆ ئێوەی سەرمایەدارو خێرخواز دەهێنێت و داوا دەکات هاوکارى بکەن و بتوانن کەمێک لە ئازارەکانى کەمبکەنەوە.

دامەزراوەى میدیایی شارپرێس بەدرێژایی مانگی پیرۆزی رەمەزان بەرنامەیەکى تایبەتى تەرخان کردوە بەو خێزان و ماڵە هەژارو کەمدەرامەتانەى کە لە دۆخێکى دارایی خراپ و ناهەمواردا ژیان بەسەر دەبەن و شارپرێس خەم و ئازارەکانیان دەگەیەنێت بە دەسەڵاتداران و سەرمایەداران و کەسانى خێرخواز.

بەرنامەی "میوانی تۆین" لەلایەن پێشکەشکار سارا عزەتەوە بە سپۆنسەری سەرەکى سەرمایەدارو خێرخوازی شاری سلێمانى مەریوان حاجی عەلی پێشکەش دەکرێت.