شارپرێس:
كێشهكانى ناو سهندیكاى ڕۆژنامهنوسانى كوردستان تادێت توندتر دهبنهوه، نهقیبى سهندیكا دهڵێت:" زیاتر لەحەوت مانگە سکرتێری لقی سلێمانی لەپۆستەکەی لادراوە"، سكرتێرى لقى سلێمانیش دهڵێت:"لەبەر شانوشەوکەتی سەندیکا نەبوایە، دەتوانم چوار هەزار واژۆ دژی نەقیبی سەندیکا کۆبکەمەوە".
حاکم ئازاد نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان ئاماژهى بهوهداوه، "ماوەی زیاتر لەحەوت مانگە، كاروان ئهنوهر كه سکرتێری لقی سلێمانی سهندیكا بووه لەپۆستەکەی لادراوە"، وتووشیهتى:"ئامادەنیم هیچ قسەیەکی تر لەوبارەوە بکەم".
لهوبارهیهشهوه کاروان ئەنوەر سكرتێرى لقی سلێمانى سەندیکاى ڕۆژنامهنووسان بۆ دهنگى ئهمریكا جهختیكردۆتهوه، تائێستا خۆی سکرتێری لقی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانە لەسلێمانی، دهشڵێت:"کێشەکانی ئەم سەندیکایەی هەولێرو نەقیبی سەندیکا لەگەڵ ئێمە ئەوەیە کە دەڵێن، ئەم سەندیکایە نابێت ئازادتربێت، دەبێت سلێمانی وەک هەولێرو دهۆک بێت، نە من وەک سکرتێری لق نە خەڵکەکەی قبوڵییان نییە سلێمانی وەک هەولێربێت".
جهختیشدهكاتهوه، "من وەک ئەخلاقێکی ڕۆژنامەوانی خۆم قسە لەسەر پێشێلکارییەکانو لێدان لەڕۆژنامەنوس لەهەولێرو دهۆک دەکەم مافی خۆمە".
لهبارهى لادانیشى لهپۆستهكهى، کاروان ئەنوەر وتوویهتى:"کێشەکە دەرکردنی من نییە، چونکە من دەرنەکراومو لەپۆستەکەی خۆمم، بەڵام ئەگەر بێن جیاوازی بکەن لەنێوان سلێمانی لەگەڵ هەولێرو دهۆک، بەس لقی سلێمانی سەندیکا توانیوێتی سەد هێندە خزمەت بەخەڵکو ڕۆژنامەنوسان بکات لەم دەڤەرە".
زیاتر لهبارهى پۆستهكهى دهڵێت:"ئەوەندەی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەوانان چالاکە، هێندە لقەکانی تر چالاک نین، دەرکردنی من بەدەستی نەقیب نییە، چونکە من بەهەڵبژاردن هاتوم، نوێنەری حزبێکم لەناو سەندیکا کە (یەکێتی نیشتمانی کوردستانە)، یەکێتی پێم بڵێ وەرە دەرەوە من دێمە دەرەوە ئێستا، بەڵام حاکم ئازادی نەقیبی سەندیکا بۆی نییە بەمن بڵێت، ئەم پیاوە قسەی خۆی دەشکێنێت".
بهتهنزهوه وتویهتى:"ئەگەر ئەو دەڵێت، چوار واژۆم کۆکردۆتەوە بۆ لادانی من، ئەوە من چوار هەزار واژۆ کۆدەکەمەوە بۆ لادانی ئەو ئەگەر بەواژۆکۆکردنەوە لادان دروستدەبێت، ئەمە خەوێکی بەرتەسکبوونەوەی حزبییە کە چاوییان بەسلێمانیو چالاکییەکانو ئازادی ئەمشارە هەڵنایەت، لێرە خەڵک هەمووی ئازادانە ڕەخنە دەگرێت".
كاروان ئهنوهر هۆشداریدهداتو ڕایدهگهیهنێت، "ئەگەر عاقڵ نەبن واتە بەلۆژیک مامەڵە نەکەن لەگەڵ سلێمانی، ئەوا ئێمە ئەوەی لەژێر بەڕەیە دەیخەینەسەر بەڕە، کە ئاخۆ چی بەرامبەر بەسلێمانی کراوە، ئەوکات بابەتەکە دەبێتە بابەتی ڕای گشتیو دەبێتە ئەوەی چۆن دەیانەوێت قاچی سلێمانی بشکێننو سلێمانی بخەنەسەر ئەژنۆ".
بابهتێكى ههستیار ئاشكرادهكاتو دهڵێت:"ماوەیەکی تر من بەهەموو نوسراوەکانی خۆی (نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان) بەبەڵگەوە لەبەردەم هەموو کەناڵەکان دەیخەمەڕوو، کە نەقیب چۆن دژایەتی ڕۆژنامەنوسانی سلێمانی دەکات، مەعقولە نەقیب وتویەتی من چۆن دەهێڵم شوقە دابەشبکرێت بەسەر ڕۆژنامهنوسانی سلێمانی".
باسى ئهوهشدهكات، "مەعقولە هەموو مانگێک پارە لەحکومەت بۆ سەندیکا وەردەگرن، کەچی ماوەی هەشت ساڵە یەک دینار نانێرن بۆ سلێمانی؟! ئیتر کاتی ئەوە هاتووە بەسەندیکای ڕۆژنامەنوسان بڵێین (ستۆپ) ئهمە سلێمانیەو لقی سلێمانیە، ئەگەر من شەرعیەتم نەبێت کە بەهەڵبژاردن هاتووم، ئەوا تۆ وەک سەندیکا لە15ى 7ى 2015وه شەرعیەتت نەماوە وەک سەندیکا".
سهبارهت بهكۆنگرهى سهندیكاكهش ئاشكرایكرد، "سەرۆکی هەرێمو جێگری سەرۆکی حکومەتیش دەڵێن کۆنگرە بکەن نایکات، کە دەڵێت پارەنییە بۆیە کۆنگرە ناکەم، وتویانە ئەوە پارە، ئێستا هەر کۆنگرە ناکات، ئەمەش بۆ ئەوەیە خەڵک زمانی ببڕێت".
ش.هـ