شارپرێس:
یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاشكرایده‌كات، مەسعود بارزانی بەنیازە پڕۆژەیەک پێشکەشبکات بۆ کۆتاییهێنان بەدۆخی چەقبەستووی سیاسی عێراق، ده‌شڵێت:"بەڵام جۆرێک لهعینادی هه‌یه له‌نێوان هه‌موولایه‌نی شیعەکان".
بەنگین ڕێکانی یەکێک لەبەرپرسەکانی پارتی لەبەغداو وەزیری پێشووی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لەپشکی پارتی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "مەسعود بارزانی بەنیازە پڕۆژەیەک پێشکەشبکات بەمەبەستی کۆتاییهێنان بەدۆخی چەقبەستووی سیاسی عێراقی، بۆ ئەمەش لەئێستادا لەسەر خەتە لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان تا ڕای هه‌موو لایه‌نەکان وه‌ربگیرێت‌و ئه‌و پێشنیازه پێشکه‌شبکرێت، تا بگەنە ئەنجامێک، بەڵام تائێستا نەگەیشتونەتە ئەنجام".
به‌وته‌ى ڕێكانى، "جه‌نابی سه‌رۆک" به‌نیازە پڕۆژه‌یەک پێشکه‌شبکات، هەرچەندە تائێستا زۆر پڕۆژه پێشکه‌شکراوه، بەڵام جۆرێک لهعینادی هه‌یه له‌نێوان هه‌موو لایه‌نی شیعەکان، ئینجا زۆر به وردی دراسه‌ت دەکات ئێستا، ڕای هه‌موولایەک وه‌رده‌گرێت، خۆی ئه‌و پڕۆژانەی تر تائێستا کە پێشکه‌شکراوه ئه‌وانه بهرههمدارنین که له‌ڕاگه‌یاندن باسدەکرێن وەکو پێشبڕکێی ڕاگه‌یاندن بێت، بەڵکو پڕۆژه ئه‌وه‌یه که سهربگرێتو به‌وردی دراسه بکرێت‌و ڕای ههموولایهنەکان وه‌ربگیرێت‌و ئه‌و پێشنیازه پێشکه‌شبکرێت، به‌ته‌مای شتێکی وه‌هایه‌و هه‌وڵیشیداوه".
ئه‌وه‌شى وت:" به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌نجامێک، بەڵام له‌سه‌ر خه‌ته له‌گه‌ڵ هه‌موو لایەنەکن، به‌ڕاستی په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامه‌و هه‌وڵده‌دات بگه‌نه ئه‌نجامێکی وا که په‌سه‌ند بێت له‌لای هه‌موولایەک".
وه‌كو ڕێكانى جه‌ختى لهسهردهكاتهوه، "ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی "جه‌نابی سه‌رۆک" سه‌رینه‌گرت، هیچ پڕۆژه‌یەکی تر له‌عێراق سه‌رناگرێت‌و ده‌بێت شتێکی تر بکرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هەفتەی ڕابردوو هەریەک لەچوارچێوەی هەماهەنگی‌و موقتەدا سەدر ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در دەستپێشخەرییان ڕاگەیاند، لەدەستپێشخەرییەکەی سەدردا دەرفەتی 15 ڕۆژ درا بهسەربەخۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.
سه‌ركرده‌كه‌ى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "ئەمجارەش حکومەت بەسەربەخۆکان پێکنایەت، چونکە بە لهههردوولایهن پڕۆژه پێشکه‌شکراوه بۆ سه‌ربه‌خۆکان حکومه‌ت به 170 کورسی پێکنەهێنرا، به 30-40 که‌سیش لە(سەربەخۆکان) زۆر زه‌حمه‌ته دیسان دروستبکرێت، وای بۆ دەچم ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی بارزانى دوای نزیکه‌ى 10 ڕۆژی تر ئه‌گه‌ر سه‌رینه‌گرت، ئینجا هیچ پڕۆژه‌یەکی تر له‌عێراق سه‌رناگرێت‌و ده‌بێت شتێکی تر بکرێت، به‌ڵام بارزانى زۆر پڕۆژه پێشکه‌شناکات که سه‌رنه‌گرێت".
ش.هـ
