شارپرێس:
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تەمویلی موچەی مانگی نیسان خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئاشكرایكردوه، ئه‌مڕۆ سێشەممە بڕى 959 ملیار‌و 514 ملیۆن دینار وەک شایستەی موچەی فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێم خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".
پێشتریش سەرچاوەیەک لەحکومەتی عێراق‌و ئەنجومەنی وەزیرانى عێراقه‌وه ئاشكرایكردبوو، "دەستمان بەخەرجکردنی موچەی مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردوە".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندبوو، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ئەو پارەیە کردوە کە بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە؛ بڕەکە وەکو مانگەکانی ڕابردوەو زیاتر لە 950 ملیار دینارە.