شارپرێس:
سوریا پێشوازیی لەئەگەری هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا دەکاتو ڕایدهگهیهنێت، "سزاکان ئاستەنگی بەردەم ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەن".
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕاگەیەنراوێکى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى، "پێشوازیی لەلێدوانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئەگەری هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا دەکەینو بەهەنگاوێکی گرنگ بۆ کۆتایهێنان بەئازاری گەلی سوریاى دهزانین".
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو سزایانەی بەسەر ڕژێمی ئەسەددا سەپێندرابون، هاوکاربون بۆ کۆتایهێنان بەو ڕژێمە، بەڵام ئێستا ئەو سزایانە ئازاری گەلی سوریا دەدەنو ئاستەنگ لەبەردەم ئاوەدانکردنەوەی سوریا دروستدەکەن.
هەروەها داوادەکات لەپێناو بهرهو پێشچونى ئاشتیو گەشەسەندنی سوریاو هاوکاریکردنی خەڵک، گشت سزاکان لەسەر ئەو وڵاتە هەڵبگیرێن.
دوێنێ دوشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەکۆنگرهیهكى ڕۆژنامەوانیدا لەکۆشکی سپی ڕایگەیاند، بیر لەکەمکردنەوەی سزاکانی سەر سوریا دهكهنهوهو لەوبارەیەوە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا گفتوگۆی کردوە.