شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سەرچاوەیەک لەبه‌غداوه بۆ شارپرێسى ئاشكراكرد، وەزارەتی دارایی عێراق موچەی مانگی 4ی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرجکرد.
سەرچاوەكه ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، لەچەند کاتژمێری داهاتودا بڕی ئەو پارەیەی تەرخانکراوە بۆ موچە مانگی 4 دەخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، تائێستا نازانرێت بڕى ئه‌و پاره‌یه چه‌نده كه بۆ موچه‌ى مانگى چوار له‌هه‌رێم خه‌رجكراوه، چونكه پێشتر به‌غدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو، ته‌نها 700 ملیار ڕه‌وانه ده‌كات‌و هه‌رێمیش داواى زیاتر له900 ملیار دینارى كردوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ د. فازڵ نەبی بریكاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندبوو، لەدوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەزیرە كوردەكان قسەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردوەو بەڵێنیداوە كە كێشەكە چارەسەر بكرێت‌و موچە بنێرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردبوو، نازانرێت كە ئاخۆ بۆ موچەی مانگی چوار 950 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت یاخود بڕەكەی كەمدەكرێتەوە.
هاوكات بریكاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق جەختیكردوه‌ته‌وه، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ پارەی تەرخانكراو بۆ موچەی مانگی چوار بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت.
