شارپرێس:
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی دەزگای گشتیی کاروباری مین لەهه‌رێم ئاشكرایده‌كات، بڕیارێكى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌باره‌ى بڕینى هاوكارییه‌كان بۆ ڕێكخراوه مرۆییه‌كانى ده‌ره‌وه وڵاته‌كه‌ى مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ى بۆ هه‌رێم دروستكردوه، ده‌شڵێت:"سنورى پارێزگاى سلێمانى، پیسترین ناوچه‌ى به‌مین چێنراوه له‌هه‌رێمى كوردستاندا".
تاڵیب خالید ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی دەزگای گشتیی کاروباری مین لەهەرێم ئاشكرایكرد، تائێستا لەکۆی 776 کیلۆمەتر چوارگۆشەی زەوەی مینڕێژکراو، 250 کیلۆمەتر چوارگۆشە ماوە پاکبکرێتەوە.
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "زۆرترین ناوچەی مینڕێژکراوو پیسترین له‌و ناوچانه لەهەرێم، دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی‌و بەدیاریکراویش قەزای پێنجوێنه، كه زۆرترین ناوچەی مێنڕێژکراوی هەیە".
ڕونكردنه‌وه‌ى زیاترى له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یاندو وتى:"به‌داخه‌وه به‌بیانوى قه‌یرانى داراییه‌وه، دەزگای مین ڕوبه‌ڕوى چه‌ند گرفتێكى وه‌ك نەبونی ئۆتۆمبێل‌و هۆیەکانی گواستنەوە كراوه‌ته‌وه بۆ گەیاندنی تیمەکانمان، هۆكارێكى دیكه‌ش نەبونی یاسای ماف‌و ئیمتیازاتەکانی پیشەگەرانی مینه كه ئه‌وه‌ش یەکێکی دیكه‌یه لەگرفتەکان".
به‌رپرسه‌كه‌ى ده‌زگاى مین ڕه‌خنه له‌حكومه‌تى عێراق ده‌گرێت‌و ده‌ڵێت:"سەرجەم مین‌و تەقەمەنیە چێنراوه‌كان له‌خاكى هه‌رێمدا، لەلایەن ڕژێمی پێشوی عێراق داندراون، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ربارى پەیماننامەی ئۆتاوا بۆ قەدەغەکردن‌و گواستنەوەو بەکارهێنانی مینی دژەکەسی، كه ده‌بێت حكومه‌تى عێراق خاكى هه‌رێم له‌و میراته‌ى خۆى پاكبكاته‌وه، به‌ڵام هیچ هاوكارییه‌كمان ناكات".
ئه‌وه‌شى وت:"بەگوێرەی ئەو پەیماننامەیە، هەرێم‌و عێراق دەبێت، تاوەکو ساڵی 2028 هەموو خاکە مینڕێژکراوەكانیان پاکبکه‌نه‌وه، هەردوو حکومەتی هەرێم‌و عێراق بەشێکن لەلایەنە جێبەجێکارەکانی ئەو پەیماننامەیە، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاستگۆ بین، ئێمه ناتوانین تاوه‌كو ئه‌و واده‌یه خاكى هه‌رێم پاكبكه‌ینه‌وه".
تاڵیب خالید ئه‌وه‌شى باسكرد، "یه‌كێك له‌مه‌ترسیه گه‌وره‌كان له‌سه‌ر خاكى هه‌رێم، بڕیارێكى دۆناڵد تره‌مپه كه ڕایگه‌یاندوه، هاوكاریى سه‌رجه‌م ڕێكخراوه مرۆییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌بڕێت، ڕێكخراوى MAGیش كه یه‌كێكه له‌كاریگه‌رترین ڕێكخراوه‌كان له‌هه‌رێم‌و ئه‌و هاوكارییه‌ى بڕدراوه، بۆیه ئه‌ویش ناتوانێت كاره‌كانى وه‌كو پێشتر بكات، بۆیه كاره‌كانى ئێمه سه‌ختترو قورستتر ده‌بێت".
