بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، چوار تیكتۆكچی بەتۆمەتی نیشاندانی وێنەی نەشیاو و دەربڕینی ناشیرین و هەڕەشەكردن لەلایڤەكانیاندا دەستگیركرد.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لەڕۆژانی ٢٠٢٥/٤/٢٦ تا ٢٠٢٥/٥/٥ بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێری ورد، چوار تیكتۆكچی بەتۆمەتی نیشاندانی وێنەی نەشیاو و دەربڕینی ناشیرین و هەڕەشەكردن لەلایڤەكانیاندا دەستگیركران.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند "هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوكراوە نەشیاوەكان بەهاوكاری و زانیاری هاوڵاتیان بەردەوامە".