شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى هاوسه‌رى وه‌ستا حه‌سه‌نى كه‌بابچى ئاشكرایكردوه، له‌لایه‌ن دادگاى سلێمانیه‌وه، سزاى له‌سێداره‌دان بۆ بكوژى كوڕه‌كه‌ى ده‌ركراوه.
له‌وباره‌یه‌وه شادمان ئەبوبەکر هاوسه‌رى وەستا حەسەنی کەبابچی ئاشكرایكردوه، "بکوژی شەهید ڕۆژ حەسەنی کوڕم، ئەمڕۆ لەدادگای سلێمانی سزای لەسێدارەدانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا".
ئه‌وه‌شى وتوه، "بکوژەکە مامۆستای مەشقی سەربازییەو کوڕی فەرماندەیەکی سەربازیشە له‌سلێمانى".
لەچەند ڕۆژی ڕابردودا، دایکی کوژراو لەکۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگەیاند، "کەسوکاری بکوژ هەڕەشەمان لێدەکەن‌و پێمان دەڵێن دەبێت سوڵحی کۆمەڵایەتیمان لەگەڵ بکەن".
کۆتایی مانگی ئەیلولی 2023، لەشاری سلێمانی دەستڕێژی گولە لەدوو کوڕی وەستا حەسەنی کەبابچی کرا، بەهۆیەوە ڕۆژ حەسەن لەدایکبوی 2002 گیانی لەدەستداو دیلان حەسەنیش کە لەدایکبوی 2007 بوو، برینداربوو.