شارپرێس:
ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی پاکستان هۆشداریدا لەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ هیندستان هەڕەشەی لەسەرە، ئەگەر کێشەی ئاو چارە نەکرێت، دهشڵێت:"بهههموو شێوهیهك ڕهتیدهكهینهوه وڵاتەکەم دەستی لەهێرشەکانی مانگی ڕابردوی کشمیردا هەبوبێت".
وهزیرى دهرهوهى پاكستان ئاماژهى بهوهشكرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانیی لەهەوڵەکانی پاکستان دەکات بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، ئەگەر باوەڕمان بەهەوڵەکانمان نەبوایە، ئەوا بەمشێوەیە هاوکاریمان نەدەکرد".
ئیسحاق دار بەسی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، "ئەگەر قەیرانی ئاو لەکشمیر چارە نەکرێت، ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەستی نێوانمان هەیە".
ئهوهشى وتوه، "پێشنیازی پاکستان بۆ چارەکردنی کێشەکە بریتییە لەپێچەوانەکردنەوەی بڕیارەکەی هیندستان بۆ گرتنەوەی ئاوی سێ ڕوبار کە گرنگن بۆ ئابوریی پاکستان".
ئەم هۆشدارییە دوای ئەوەدێت، ڕاپۆرتە میدیاییەکانی هیندستان ئاماژەیان بەوەکردوە، بەردانەوەی ئاو لەبەنداوی باگلیهار لەبەشی کشمیر کە لەژێر کۆنترۆڵی هیندستاندایە، کەمبوەتەوە، ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی ئاوی ڕوباری چیناب نەگاتە پاکستان.
وەزیری دەرەوەی پاکستان ئاماژەی بەوەشکرد، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەو پەیامەی گەیاندوەتە ئەوان کە هیندستان ئامادەیە شەڕەکە ڕابگرێت، ڕوبیۆ لەبەیاننامەیەکدا پشتڕاستیکردوەتەوە، هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەکانی ئەمریکا ڕێگریی لەپەرەسەندنی دۆخەکەی هیندستانو پاکستان کردوە.
