باڵیوزخانەی ئەمریکا لەئەنقەرە لەبارەی بڕیارەکەی پەکەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1883 جار خوێندراوه‌ته‌وه



سەبارەت بە بڕیارەکەی پەکەکە، ئەمریکا دەڵێت: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە مانای سەردەمێکی نوێ دێت.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 27ی شوباتی ئەمساڵ، داوای لە پەکەکە کرد لە ڕێگەی پەیامی مێژوویی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ەوە چەک دابنێت. دوابەدوای ئەو بانگەوازە، پەکەکە لە نێوان ٥-٧ی ئایار کۆنگرەی خۆی بەست و ئەمڕۆش هەڵوەشاندنەوەی خۆی و دانانی چەکی ڕاگەیاند.

ئەم بڕیارە بۆتە پرسێکی جیهانی. هەروەها لە لایەن ئەمریکاوە سەبارەت بەو پرسە بەیاننامەیەک بڵاوکرایەوە. 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە سەردەمێکی نوێیە.