سەڵاحەدین دەمیرتاش: پەکەکە بڕیاری مێژووییدا

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 411 جار خوێندراوه‌ته‌وه



هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لەکاردانەوەی بڕیاری پەکەکەدا ڕایگەیاند، پەکەکە بڕیارێکی مێژووییدا و پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەکەی دەکەین.

ئەمڕۆ دووشەممە  پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمڕالی، سەردانی سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی لە زیندانی ئەدرنە کردو دوای کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێری پەیامی دەمیرتاشی لەبارەی کۆنگرەی پەکەکە بڵاو کردەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت، کاتی ئەوە هاتووە هەمووان پێکەوە کار بکەن بۆ  ئاشتی و دیموکراسی و پێشوازی لەبڕیاری پەکەکە کردووەو بەمێژوویی ناوی بردووە.

هەروەها دەمیرتاش لەپەیامەکەیدا سوپاسی ئەردۆغان، ئەحمەد تورک، دەوڵەت باخچەلی، ئۆجەلان و سری سورەیا ئۆندەری کردووەو دەشڵێت،  دەبێت تورکیا لە هەموو ڕوویەکەوە گەشە بکات و ئێمە بە هیوای ئەو هەنگاوانە دەژین کە بۆ ئاشتی نراون.