ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی دەم پارتی هەڵسەنگاندنی بۆ بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە کرد و وتی: "ئەمە تەنها بڕیاری هەڵوەشاندنەوە نییە، بەڵکو بانگەوازێکە بۆ گۆڕانکاری و پڕۆسەیەکی نوێی بنیاتنانەوە".
ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی سەبارەت بە بڕیارەکانی دوازدەهەمین کۆنگرەی پەکەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چارەسەرنەکردنی پرسی کورد ڕێگەی بۆ برینە کۆمەڵایەتییە گەورەکان کردۆتەوە.
دەشڵێت: "لاپەڕەیەکی نوێ بۆ چارەسەری ئەو پرسە کراوەتەوە، پەکەکە بڕیارەکانی کۆنگرەی خۆی ڕاگەیاند و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی داوەو ئەمە بڕیارێکی مێژووییە".