شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق میكانیزمه‌كانی لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ڕاگه‌یاند كه یاسای بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌یانگرێته‌وه، به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ده‌ڵێت:"ڕێژه‌ی لێبڕینه‌كه ده‌كاته 1%ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر، سه‌رۆكی ماڵ‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانیش ده‌گرێته‌وه".
عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سندوقی بیمه‌ی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند، "به‌گوێره‌ى یاسا‌و دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌دا كراوه سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی لێبڕین، كه به‌ڕێژه‌ی 1ی موچه دانرابوو، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رێك یه‌ك ملیۆن دینار بێت، ئه‌وا لێبڕینه‌كه‌ی 10 هه‌زار دینار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر موچه‌كه‌ش 500 هه‌زار دینار بێت، ئه‌وا لێبڕینه‌كه‌ی پێنج هه‌زار دینار ده‌بێت".
وتوشیه‌تى:"بڕی لێبڕینه‌كه زیاد ده‌كات له‌گه‌ڵ زیادبونی موچه، له‌كاتێكدا ڕێژه‌ی لێبڕینه‌كه به 1% ده‌مێنێته‌وه، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ده‌چێته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی بیمه‌ی ته‌ندروستی، دڵنیابون له‌دابینكردنی ته‌ندروستی گشتگیر بۆ سه‌رۆكی خێزان‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی".
ڕونیشیكرده‌وه، "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی موچه‌كانیان له‌ئاستی داهاتی سنوردار (زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن دینار) زیاتره، لێبڕینی زیاتریان بۆ ده‌كرێت، له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی داهاتیان سنورداره، یان ئه‌وانه‌ی موچه‌یان له‌نێوان 300 هه‌زار بۆ 400 هه‌زار دیناردایه، لێبڕینێكی زۆر كه‌میان ده‌بێت"
