مەسرور بارزانی لەبارەی نرخی كارەبا 24 كاتژمێرییەكەوە رونكردنەوە دەدات

کوردستان

22 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1755 جار خوێندراوه‌ته‌وه



سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە گەڕەكی بەرۆشكێ لە شاری دهۆك ، سەردانی چەند ماڵ و دوكان و فرۆشگە و نانەواخانەیەكی كرد، كە ماوەیەكە لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناكی، كارەبایان بووەتە 24 كاتژمێری.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لە میانەی سەردانەكەیدا رایگەیاند، ئەم پرۆژەیە لە هەموو كوردستان ئەنجام دەدرێت و ئەوەی تا ئێستا كراوە لە سەنتەری شارەكان بووە و بڕیارە تا كۆتایی 2026 ، هەموو پارێزگا و ناوچە و شارو گوندەكانی هەرێمی كوردستان ببنە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری.

مەسرور بارزانی داواشی لە هاووڵاتییان كرد، كە زێدەڕۆیی لە بەكارهێنانی كارەبادا نەكەن و بە پێی پێداویستی خۆیان بەكاری بهێنن و بەفیڕۆی نەدەن و هاوكاری حكومەت بن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان بۆ ئەوەی حكومەتیش بەردەوام بێت لە خزمەتكردنی هاووڵاتییان.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی كارەبا بۆ زۆرینەی هاووڵاتییان نرخێكی گونجاو دەبێت و كەمتر دەبێت لەو نرخەی ئێستای كارەبای مووەلیدە و كارەبای نیشتمانیی بەیەكەوە.