هەسەدە ئۆپەراسیۆنێكی نوێ دژی تیرۆر دەستپێدەكات

کوردستان

20 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 499 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەرپرسێكی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)  ڕایگەیاند، هێزەكانیان ئۆپەراسیۆن بەدرێژایی كەناراوەكانی ڕووباری فورات لە دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دەدەن.

هەفتەی ڕابردوو شانەكانی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا كە خاڵەكانی پشكنینی سەر بە هێزەكانی هەسەدە و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆیان لە ناوچەكانی دێرەزۆر كردە ئامانج.

ئەو بەرپرسە كە ناوەكەی ئاشكرانەكردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە، ئۆپەراسیۆنەكە، ناوچەكانی ڕۆژهەڵات و باكووری دێرەزۆر لەخۆدەگرێت، كە گەڕان بەدوای شانەكانی داعشە.

سەرچاوە مەیدانییەكان دەڵێن، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا  هێزی سەربازی بۆ لادێكانی ڕۆژهەڵات و باكووری دێرەزۆر ڕەوانە كردووە.