لە سنوری مەریوان كۆڵبەرێك كوژرا

کوردستان

19 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 174 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئارمان ڕایزەن كۆڵبەری گەنجی خەڵكی شاری مەریوان لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئارمان ڕایزەن تەمەن ٣٢ ساڵ، باوكی دوو منداڵ و خەڵكی گوندی "گۆگجە" سەر بە شاری مەریوان لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئارمان ڕایزەن لە كاتی كۆڵبەری هاوڕێ لەگەڵ چەند كوڵبەر لە ناوچەی سنووریی "دووپلوورە"ی سەر بە شاری مەریوان كراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە.

ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاندووە كە تەرمی بێ گیانی ئارمان رایزەن پاش ئەو ڕووداوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان گواستراوەتەوە.