شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، شەڕی ئیسرائیلی لەکەرتی غەززە بەدڕندە وەسفکردو هیوای خواست ئازادکردنی عیدان ئەلکسەندەر كه بارمتەیهكى ئیسرائیلی-ئەمریکییه، یەکەم هەنگاوی کۆتاییهێنان بەشەڕەکە بێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەپلاتفۆرمی (Truth Social) نوسیویەتی، "بەخۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە عیدان ئەلکسەندەر هاوڵاتییەکی ئەمریکییەو لەمانگی ئۆکتۆبەری 2023وە بەبارمتە گیراوە، لەگەڵ خێزانەکەی شادبوەتەوە، سوپاسی هەموو ئەوکەسانە دەکەم کە یارمەتیدەربون بۆ ئازادکردنی عیدان".
ئاماژەی بەوەشکردوه، ئەمە ئاماژەیەکی نیازپاکی بوو بەرامبەر ئەمریکاو هەوڵی نێوەندگیرەکان، (قەتەرو میسر) بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە دڕندانەیەو گەڕاندنەوەی هەموو بارمتەکان بۆ ناو بنەماڵەکانیان.
سەرۆکی ئەمریکا وتوشیهتى، "هیوادارم ئەمە یەکەم هەنگاو بێت بۆ کۆتاییهێنان بەم ململانێ دڕندانەیە".
دوێنێ یەکشەممە، حەماس ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی ئەو ڕێوشوێنانەی کە بۆ گەیشتن بەئاگربەستو کردنەوەی دەروازەکانو ڕێگەدان بەچونە ژورەوەی هاوکارییو فریاگوزاری گیراونەتەبەر، عیدان ئەلکسەندەر، ئازاد دەکات.