شارپرێس:
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌پێدانی موچه به‌و هاوڵاتییه سوریانه‌ی كه له‌عێراقن بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ى ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، "له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه وه‌زیری دارایی عێراق ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه به‌پێدانی موچه به‌هاوڵاتیانی سوری، به‌ڵام وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و ناڕاسته".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین بۆ هه‌ر بابه‌تێكی دارایی پشت به‌زانیارییه فه‌رمییه‌كان ببه‌ستن".
ڕونكردنه‌وه‌كه‌ى دارایی ده‌ڵێت:"وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه هه‌واڵی ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه ده‌گرێته‌به‌ر".
ئەم ڕونكردنه‌وه‌یه‌ى دارایی عێراق لەكاتێكدایە، نزیكه‌ى 50 ڕۆژە موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان موچه‌ى مانگى 4ى ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتوه‌و ئاماده‌نین هیچ لێدوان‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه بده‌ن.