هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی دوای کۆبوونەوەی لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندیی حیزبەکە لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا ڕایگەیاند، پەکەکە کۆبووەوە و بڕیاری دا و بڕیارەکە خاڵێکی وەرچەرخانە.
تولای حاتەم ئۆغۆللاری دەڵێت، بڕیارەکەی ئەمڕۆی پەکەکە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگە لە مێژووی تورکیادا. پاش ئەوە، پێشخستنی هەنگاوی بەرچاو بۆ دیموکراتیکبوون زۆر یەکلاکەرەوەیە.
دەشڵێت، لە شوێنێکدا کە چەکەکان بێدەنگبوون و شەڕ نەماوە، ئەرکی گرنگ کە دەکەوێتە سەر هەموومان، بە حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن و کۆمەڵگەی تورکیاوە، ئەوەیە کە پێکەوە گۆڕان و گۆڕانکاری دیموکراتیک لە تورکیا مسۆگەر بکەین، هەنگاوی دەستبەجێ و پێویست بنرێت و بنیاتنانی کۆماری دیموکراتیک بەرەوپێش ببرێت.
هەروەها وتی، ڕێگە بۆ ئەم ئامانجە کراوەتەوە. بەهیوام خێر و خۆشی بۆ گەلانی تورکیا بهێنێت.